ده‌نگ نێت
رێکخراوی پاڵپشتی کفری ئەوە دەخەنەڕو كه سه‌رباری دانانى وێستگه‌یه‌كى كاره‌با له سنورى قه‌زاكه‌یاندا، به‌ڵام دۆخی كاره‌بایان خراپتر بوه.
نورەدین عه‌بدولڕەشید، ئه‌ندامى رێکخراوی پاڵپشتی کفری، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: قەزای کفری روبەڕوی گرفتی کەمی کارەبا دەبێتەوە، لە کاتێکدا پێوەری زیرەکی کارەبامان بۆ دانراوە، بەڵام جگە لەبارگرانی و پێدانی بڕەپارەیەکی زۆر لەبەرامبەر کەمبوونەوەی کارەبا، سودی لێنەبینراوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى گروپی پاڵپشتی كفری، تیشكیشی خسته سه‌ر وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بای حه‌سیره كه ئه‌مساڵ له گوندی حه‌سیره‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به كفری و نزیك به كێڵگه نه‌وتیه‌كانى ئه‌و سنوره كرایه‌وه و سه‌روى 150 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌وته‌ى خۆی سودێكى نه‌بوه بۆیان.
له‌وباره‌وه وتی: ئەگەرچی وێستگەی کارەبای حەسیرە هەیە، بەڵام نەتوانراوە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد بکرێت، بە پێچەوانەوە کەمی کردوە.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان، حازم كه‌ریم، به رادیۆی ده‌نگى وتبو: وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بای گه‌رمیان به‌رهه‌مه‌كه‌ى به‌ته‌نها بۆ ناوچه‌كه نابێت، به‌ڵكو ده‌چێته سه‌ر وێستگه‌ى نیشتمانى و له‌وێوه به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، كه به‌شى گه‌رمیان له‌و دابه‌شكردنه 5%ـه.
وێستگه‌ى كاره‌بای گه‌رمیان كه له گوندی حه‌سیره‌یه و له گازی كێڵگه‌ى نه‌وتى گونده‌كه كاره‌باكه به‌رهه‌مدێت، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌گریكۆی بریتانى بونیاد نراوه و تواناى به‌رهه‌مهێنانى 165 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان