ده‌نگ نێت
کێشەی کرێکارانی پاککەرەوەی لە گەرمیان وەکو خۆی ماوەتەوە و بۆ جارێکی دیکە دەستیان بە مانگرتن کردوه‌تەوە، سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەرمیانیش: دەڵیت کۆمپانیا دەبێت مووچەیان بۆدابین بکات.
گرفتی پێدانی مووچەی کارمەندانی پاکەرەوەی کۆمپانیایی گەردین لە گەرمیان بەچارەسەر نەکراوەی ماوەتەوە و تائێستا موچەیان دومانگى پێشویان بۆدابین نەکراوە، كارنه‌كردنى كرێكارانیش كێشه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بونى زبڵ و خاشاكى له گه‌رمیان هێناوه‌ته ئاراوه.
لەبەرامبەردا سەرۆکی لیژنەی چاودێریی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەرمیان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ده‌بێت كۆمپانیاكه موچه‌یان پێبدات و سبه‌ى ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه.
هێمن جەلال، بە رادیۆی دەنگی وت: بە کۆمپانیامان راگەیاندوە دەبێت پابەند بێت بە پێدانی موچەی ئەو کارمەندانە، لەبەرامبەردا ئه‌وانیش بەڵێنی پێدانی موچەکەیان داوە.
وتیشی: تاکو سبەینێ (سێشه‌مه) دەبێت موچە به كرێكاران بدرێت و دەست بە کارکردن بکەنەوە.
رادیۆی ده‌نگ بۆ زانینی قسه‌ى ئه‌وان له‌مباره‌وه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى کۆمپانیای گەردین-ه‌وه كرد كه كارى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى سنوره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
پێشتریش كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئۆباڵی كێشه‌كه‌ى خستبوه سه‌ر حكومه‌ت كه سولفه‌ى پێویستی بۆ خه‌رج نه‌كردون بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى كرێكارانى پێبده‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترس‌دا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان