ده‌نگ نێت
بە هۆی پێنەدانی موچەکانیان بۆماوەی ٢ ساڵ، ئەمڕۆ سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەی سابیسی ناحکومی لە کەلار بایکۆتی دەوامیان کرد.
سەرچاوەیەكى تایبه‌ت بە رادیۆیی دەنگی راگەیاند: سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی قوتابخانەی سابیس لە کەلار کە زیاتر لە ٨٠ مامۆستان، دەستیان لە دەوامکردن هه‌ڵگرتوه.
باسی لەوەشکرد: ''ماوەی ٢ ساڵە هیچ بڕە موچەیەک بۆ مامۆستایانی وانە بێژى قوتابخانه‌كه خەرج نەکراوە، بۆیە لە بەرامبەریشدا مامۆستایانی وانەبێژ و میلاکیش بایکۆتی دەوامیان کردوە".
بۆ به‌دواداچونى زیاتر، رادیۆی ده‌نگ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌كه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بو لێدوان بدات.
هاوكات ئه‌م كێشه‌یه به ته‌نها له گه‌رمیان دا نه‌بوه، به‌ڵكو روبه‌ڕوى هه‌مو قوتابخانه‌كانى سابیس بونه‌ته‌وه له هه‌رێم، له‌وباره‌وه به‌رپرسی هۆبه‌ى قوتابخانه‌كانى سابیس له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندى خه‌رجكردنى موچه‌ى ئه‌مساڵی ده‌ركردوه و له سه‌بینێوه له وه‌زاره‌تى دارایی مامه‌ڵه‌ى خه‌رجكردنى ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ هی ساڵی رابردو هێشتا بڕیاری لێنه‌دراوه.
سابیس، رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى بوارى په‌روه‌رده‌یه و له ده‌یان وڵات دا لقی هه‌یه، له هه‌رێمى كوردستانیش له زۆرێك له شار و قه‌زاكان لقی قوتابخانانه‌يان كردوه‌ته‌وه، له‌نێویشی دا له كه‌لار. سیسته‌مى ئه‌م قوتابخانانه جیاوازن له خوێندنگه حكومییه‌كان و خوێندن تیایدا به زمانى ئینگلیزییه و كاتى ده‌وامكردنیشیان زیاتره وه‌ك له قوتابخانه حكومیه‌كان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان