
ده‌نگ نێت
سەرباری بەستنی رێژەی ٨٩٪ پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنوری گەرمیان، بەڵام کاتژمێرەکانی پێدانى کارەبا وەک خۆی ماوەتەوە، وتەبێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: تا بەرهەمێهنانی کارەبا زیاد نەکات ناتوانین سودێکی ئەوتۆ لە پێوەری کارەبا وەرگرین.
لەبارەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباى نیشتیمانى لە سنوری گەرمیان دوابەدوای بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا، ئالان ئه‌ركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان بە رادیۆى دەنگی راگه‌یاند: لە ئێستادا رۆژانە ١٢ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵێتیان.
وتیشی: پێوەری زیرەکی کارەبا گەرچی بەرێژه‌ى ٨٩٪ بۆ هاوبەشانی گەرمیان دانراوە، به‌لاِم پێدانى كاره‌با زیادى نه‌كردوه کە پێویست بو نزیكه‌ى چوار کاتژمێرکارەبا زیاد بکات.
ده‌شڵێت: تا رێژەی بەرهەمهێنان زیاد نەبێت ناتوانین سود لە پێوەری زیرەکی کارەبا وەرگرین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان