دەنگ نێت
بەپێی بەڵگەنامەیەک، مانگێک مامەڵەی پێدانی پارەی کۆمپانیای پاککەرەوەی دواخستوە، ئەمەش بوەتە ھۆی ئەوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە مان بگرن بەھۆی ئەوەی دو مانگە موچەیان پێنەدراوە.
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان لە رێکەوتی ٧ی ١١ی ٢٠٢١، داوای تەمویلی لە گەنجینەی گەرمیان کردوە بۆ پێدانی پارەی کۆمپانیای پاککەرەوەی ناو شارەکانی گەرمیان 'کۆمپانیای گەردین'، ھەمان رۆژ لە گەنجینە بڕیاری لێدراوە و پارەکە چوەتە سەر حسابی شارەوانی گەرمیان بۆ خەرجکردنی.
کەچی شارەوانیەکانی گەرمیان، رێکەوتی ٧ی ١٢، واتا دوای مانگێک چەکی خەرجکردنی بۆ سولفەی تەمویلی کۆمپانیای پاککەرەوە ناردوە، ئەمەش بەپێی بەڵگەنامەیەکی تر.
بەوتەی سەرچاوەیەک، بەھۆی ئەوەی حکومەت بڕیاری داوە ھەتا پارە بۆ موچە خەرجنەکرێت سولفەکانی تریش خەرج نەکرێت، بۆیە ئەو سولفەیەی کۆمپانیاکە لە بانک کە ٩ی مانگ گەشتوەتە بانک، خەرج نەکراوە.
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان دەڵێت: خەرجکردنەکە لای بانکە و ئێمەش راستەوخۆ مامەڵەکانمان ناردوە.
بەرزان کەریم، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تاکو ئێستا موچەی مانگی ١٠ و ١١ بۆ کرێکارانی کۆمپانیایی گەردین خەرج نەکراوە کە لەسەرەتای مانگی ١١ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانمان پێگەشتوە لەهەمان رۆژ ناردومانەتە بانکی گەرمیان پارەیان بۆ خەرج بکرێت، بەڵام نەکراوە.
رونیشیکردەوە: تائێستا بەهۆی کەمی سیولەوە لە بانک بەشێکی موچەی مانگی ٩ خەرج نەکراوە.
ئەم رێوشوێن و درەنگ خەرجکردنەی پارەی کۆمپانیای پاککەرەوە، کرێکارانی ناچار کردوە مان بگرن لەکار بەوھۆیەی دو مانگە بێ موچەن، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی دروستکردوە و نزیکەی ھەفتەیەکە خۆڵ و خاشاکی ناو شار و ناحیەکان کۆناکرێنەوە و بڕێکی زۆری خۆڵ و خاشاک لە ناو شارەکان کۆبونەتەوە.


- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان