دهنگ نێت
تادێت قوتابخانە کوردییەکانی قەزای خانەقین چۆڵدەبن و فێرخوازان رو لە قوتابخانە عەرەبیەکانی نێو قەزاکە دەکەن، بهڕێوبهرى پهروهردهى قهزاكهش هۆکارەکەی بۆ پشتگوێخستن و گرنگی نەدان بەبیناو پێداویستی قوتابخانە کوردەیەکان دەگەڕینیتەوە.
له نێو قهزاى خانهقین ٧٩ قوتابخانه ههیه كه زۆرینهى قوتابخانهكان بۆ خوێندنى عهرهبین كه ژمارهیان ٤٥ قوتابخانهیه و ٣٤ قوتابخانهشیان بۆ خوێندنى كوردین.
حەسەن محهمهد، بەڕێوبەری پەروەردەی خانەقین سەر بە وەزارەتی پەروەردەى حكومهتى ههرێمى كوردستان بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: "هۆکار زۆرن بۆ ئهوهى خوێندكاران رو لە خوێندنگا عەرەبیەکان بکەن".
ئاماژهى بهوهشكرد: ئێمە بەپێى پێویست بینامان نیە و پێداویستی خوێندکارمان بۆ دابین ناکرێت، بەڵام ئەمە بۆ قوتابخانە عەرەبیەکان بەپێجەوانەوەیە لە ئێمە لە پێشترن.
وتیشی: لەئێستادا پێویستمان بە نزیکەی ٨ قوتابخانە ههیه لەقەزاکەدا و بۆمان نەکراوە، بەپێچەوانەی قوتابخانه عەرەبیەکان تەنها لەم ساڵدا حهوت قوتابخانەیان دروست کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان