دهنگ نێت
لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە سێیەم ھێرشی داعشە بۆ سنوری گەرمیان، لەکاتێکدا پێناچێت حکومەت ئامادەکاریی ئەوتۆی کردبێت سەرباری بونی زانیاری لەبارە ئەگەری ھێرشی داعش.
شەوی ٢٧ لەسەر ٢٨، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە بە قەناس و بۆمبی چێنراو، کە بو بە ھۆی شەھیدبونی ٦ پێشمەرگە و برینداربونی سیانی دیکە.
شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩ی مانگیش، لە نزیک کفری بە قەناس ھێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پشمەرگە، بەڵام زیانی گیانی نەبو.
ھاوکات شەوی رابردوش، دزەیان کردە ناو شاری کفری و لە کەناری شارەکە بنکەیەکی پێشمەرگەیان کرد بە ئامانج و لە ئاکامدا پێشمەرگەیەکیان شەھید کرد و سیانی تریشیان بریندار کرد.
ئەم روداوانە بەسەر یەکەوە، زیادبونی جموجۆڵی ئەو رێکخراوە دەردەخەن لە سنورەکە، لە یەکەم روداویشەوە، بەرپرسانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان رایانگەیاند کە زانیارییان ھەیە داعش جموجۆڵی زیادی کردوە و بەنیازی گورز وەشاندنە، بەڵام ئەوەی مایەی تێبینیە ئەوەیە حکومەت ھیچ ھەنگاو و رێوشوێنێکی بۆ روبەڕوبونەوەی نەگرتوەتەبەر و تەنھا کارێک کردبێتیان، دەرکردنی بەیاننامە و سەرکۆنەکردنی داعش بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان