دەنگ نێت
ھێرشەکەی شەوی رابردوی داعش بۆ سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە کۆکس 'کوڵەجۆ'، شەھیدبونی پێنج پێشمەرگە و برینداربونی چواری دیکەی لێ کەوتەوە.
جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە: شەوی رابردو لەسنوری ناحیەی کۆکسی سەر بە قەزای کفری، لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا پێنج پێشمەرگە شەهیدبون بە ناوەکانی: (رائد ئیبراهیم بارام، رائد ئیسماعیل، ئەمین حسێن، ئاراز سەمین، نەبەرد) و چوار پێشمەرگەی تریش بریندار بون.
دەشڵێت: مەترسی تیرۆر و داعش بۆ سەر ناوچەکە مەترسیەکی جدی و بەردەوامە و ئامانج لەم هێرشانە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و سەپاندنی فیکری تاریک پەرستانەیانە.
باس لەوەشدەکات 'هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە بەورەی پۆڵایین و گیانی خۆیان بەر بەم هێرشە ناڕەوایانە دەگرن و وڵاتەکەمان دەپارێزن'.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان