دەنگ نێت
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسێکیان لەلایەن راوچیەکەوە بریندار کراوە و راوچیەکەش دەستگیر نەکراوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان، عەمید: شوان محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: سه رلەئێوارەی ئەمڕۆ لەناحیەی مەیدان لەکاتی گەڕان بەدوای راوچیدا و لە کاتی ئەرکدا پۆلیسێکی بنکەی مەیدان لەلایەن راوچیەکەوە بەسەختی بریندار کراوە.
وتیشی: راوچیەکە دەستگیر نەکراوە و تەنھا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.
سەبارەت بەدۆخی تەندروستی کارمەندەکەش، بەڕێوبەری پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان وتی: لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان