دهنگ نێت
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆربەی بازرگانەکان دەروازە سنوریەکانی هەرێمیان جێهێشتوە و رویان لەدەروازە سنوریەکانی عێراق کردوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی به دەنگی ئەمەریکاى راگهیاندوه: سستبوونی پرۆسەی بازرگانی پەیوەندی بە کارئاسانیکردنی عێراقەوە هەیە لەدەروازە سنوریەکان بۆ بازرگانەکان، بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێم تێچوی زیاترە، بۆیە بازرگانەکان رو لە دەروازەکانی عێراق دەکەن.
سیروان محەمەد رونیکردوەتهوه، رۆیشتنی بازرگانەکان زیاتر کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخان هەبوە، بەڵام کەم تا زۆر کاریگەری لەسەر دەروازەی باشماخیش بەجێهێشتووە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشکراشیکرد، حکومەتی هەرێمیان لە مەترسیەکانی ڕۆیشتنی بازرگانان بۆ دەروازەکانی عێراق ئاگادار کردوەتەوە و دهشڵێت: داوامانکردوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بکرێت، تا رسوماتەکان هەموی وەک یەک بێت، لێرەش کارئاسانی بۆ بازرگانەکان بکرێت، حکومەت خۆشی چەند کۆبونەوەیەکی ئەنجامداوە، چاوەڕێی وەڵامین
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان