دهنگ نێت
کۆمپانیای گازپرۆم رایدەگەیەنێت پێنجەم بیرە نەوت لە کێڵگەی سەرقەڵا- گەرمیان لێدەدات و بەرھەمی رۆژانەی نزیکەی ٨ ھەزار بەرمیلە.
سێرگی پێترۆف، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای گازپرۆم نەفت-ی روسی کە لە گەرمیان کاری گەڕان و دەرھێنانی نەوت دەکەن، بە کاناڵی روسیای ئەمڕۆی وتوە: ئێستا چوار بیرە نەوتمان لە کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان ھەیە، بەنیازین ناوەڕاستی ساڵی داھاتو بیری پێنجەم لێبدەین و لە ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بێت و دەست بە بەرھەم بکات.
دەشڵێت: چاوەڕێ دەکەین بەرھەمی رۆژانەی ئەو بیرە نەوتە ٧ بۆ ٨ ھەزار بەرمیل بێت.
باسی لەوەشکرد ئێستا رۆژانە لەو کێڵگەیەدا ٣ ھەزار تەن واتا ٢٧ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنن و بە تانکەر بۆ خورمەڵەی دەگوازنەوە و لەوێوە ئاراستەی بازاڕە نێودەوڵەتیەکان دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان