دەنگ نێت
بڕیارە سبەی تیروپشکی پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی فەرمانبەرانی گەرمیان ئەنجام بدرێت و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەش سەروی ٢٠٠ یەکەی لای خۆی گلداوەتەوە و دابەشیان ناکات.
ھونەر مەحمود، بەڕێوبەری وەبەرھێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سبەی تیروپشکی یەکەکانی پرۆژەی فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت.
ئەو پرۆژەیە کەلەلایەن کۆمپانیای سەگرمەوە ئەنجام دەدرێت، ژمارەی ٢٨٩٠ یەکەیە، کە ١١٠٥ یەکەیان خانوی سەروی ٢٠٠ مەترین و ٧٨٦ یەکەیان خانوی ١٨٠ مەترین، ٨٠٠ یەکەیان شوقە و ٢١٧ یەکەشیان ڤێلایە.
بەپێی زانیارییەکان، لەو ژمارە یەکەیە، سبەی ٢٠٨ یەکەیان ناخرێنە تیروپشکەوە کە ئەمەش دەکاتە ١٠٪ـی کۆی رێژەی یەکەکان.
ھونەر مەحمود، جەختی لەو زانیارییە کردەوە و وتی: ئەو ١٠٪ـە لای کۆمپانیایە و بۆ فەرمانبەران نیە.
وتیشی: ئەو رێژەیە کۆمپانیا ئازادە لەگەڵ چ چین و توێژێکی دیکە رێک دەکەوێت و پێان دەفرۆشێتەوە.
ئەمەش یەکەمجارە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبونی 'لۆوکۆست' لە گەرمیان بەشێکی یەکەکانی دەدرێتە کۆمپانیا کە خۆی مامەڵەی پێوە بکات، لەکاتێکدا پرۆژەکان بە ناوی چین و توێژەوەن.
پرۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبونیش لە گەرمیان جگە لە بونی کێشەی زۆر لە جێبەجێکردن دا، ھاوکات گومانی زۆریشیان لەسەرە بەوەی حزب و بەرپرسە حزبییەکان شەریکیانن و بۆ قازانجی خۆیان بەکاری دێنن، پێشتریش رادیۆی دەنگ نوسراوێکی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی دەستکەوت و ناوەڕۆکەکەی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات بڕی ٨٪ـی قازانجی پرۆژەکانی نیشتەجێبونی سنورەکە دەدرێت بە ئیدارەی گشتی یەکێتی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان