ده‌نگ نێت
سەرباری دەستپێکردنەوەى جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی نێوده‌وڵه‌تى پەروێزخان، بەڵام ئیدارەی گەرمیان ئه‌و سكاڵایه‌ى دژی شۆفێرانى مانگرتوى ده‌روازه‌كه تۆمارى كردوه نایکێشێتەوە.
به‌هۆى مانگرتنى شۆفێرانى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه چه‌ند رۆژێك جموجوڵى بازرگانى له ده‌روازه‌كه په‌كى كه‌وت به‌هۆى ئه‌وه‌ى شۆفێرانى ده‌روازه‌كه ئاماده نه‌بون جۆرێكى دیكه‌ى باج بده‌ن كه دانانى سۆنه‌رێك بو له ده‌روازه‌كه.
جەلال نوری، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بەمیدیاکانى یەکێتی راگه‌یاندوه: ئەو بارهەڵگرانە رۆژانە ٢١٠ ملیۆن دینار زیانیان لە بودجەی گشتی داوە، سکاڵامان لەسەر تۆمار کردون.
بەوتەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، مانگرتنه‌کەیان بیانو بوەو پشکنینی سۆنەر لە هەمو دەروازەیەک ئەنجامدەدرێت.
لەباره‌ى سكاڵاكه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه یوسف سه‌ڵاح، نوێنەری شۆفێرانی دەروازەکە بە رادیۆى دەنگی وت: سکالا لەسەر ٣٠ شۆفێرمان لە دادگای قۆرەتوو تۆمار کراوە.
وتیشى: هەرچەندە هەوڵمانداوە، بەڵام تا ئێستا ئیدارەی گەرمیان سکاڵاکانی نەکشاندۆتەوە هیچ رەزامەندیەکیشی دەرنەبڕیوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان