دەنگ نێت
بەبڕیاری وەزارەتی دارایی، بەڕێوبەرانی مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان لە پۆستەکانیان لابران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەختی لە ھەواڵەکە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: ھەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی ھەرێم فەرمانی لەسەر کارلابردنی ھەردو بەڕێوبەری مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیانی واژو کردوە.
لایخۆشیەوە وتبێژی مەرزی پەروێزخان، عەباس ئیسماعیل، جەختی لە دەرچونی فەرمانەکە کردەوە.
لەبارەی ھۆکاری ئەم گۆڕینەش، ھیچ رونکردنەوەیەکی نەخستەڕو بەوپێیەی وەکخۆی وتی جارێ ھیچیان پێرانەگەینراوە.
ھەر دوێنێش بەڕێوبەری بنکەی ئاسایشی مەرزەکە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە گۆڕا.
ئەم گۆڕانکارییانەش ھاوکاتن لەگەڵ ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنەی کە لە ھەفتەی رابردوەوە شۆفێرانی ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکان دەستیان پێکرد، دژ بە زیادبونی وەرگرتنی باج و رەسم لەسەر بارە ھاتوەکان، ئەم دۆخەش ئێرانی ھێنایە دەنگ و سەرکونسوڵەکەیان لە سلێمانی، لەسەر ئەم بابەتە و چارەسەرکردنی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان