دەنگ نێت
بڕیار لە گۆڕینی بەرپرسی ئاسایشی مەرزی پەروێزخان دراوە و بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیانیش گۆڕانکارییەکە با ئاسایی ناودەبات، وتەبێژی مەرزەکەش دەڵێت: ئاگادار نەکراوینەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئاسایشی گەرمیان بڕیار داوە بە گۆڕینی بەرپرسی ئاسایشت مەرزی پەروێزخان و گۆڕینی بە ئەفسەرێکی دیکە.
لایخۆشیەوە، لیوا: نەشیروان ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان، ھەواڵەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاستکردەوە، ئاماژەی دا کە پەیوەندی بە کاروباری ئیداریی خۆیانەوە ھەیە.
وتیشی: شەش مانگ جارێک گۆڕانکاری لە پۆستەکان دا دەکەین.
بەڵام ئەم گۆڕانکارییە ئیدارەی مەرزی پەروێزخان لێی ئاگادار نیە، ئەمەش بە وتەی وتەبێژی مەرزەکە.
عەباس ئیسماعیل، بە رادیۆی دەنگی وت: لەم گۆڕانکارییانە پێشتر ئاگادار دەکرێینەوە و رۆژێک بۆ دوانی پێدەچێت، بەڵام بۆ ئێستا ئەم بابەتە کتوپڕە و نە نوسراوی فەرمی نە ھیچمان بۆ نەھاتوە و تەنھا لەناکاو پێیان وتوین کە بەڕێوبەرەکە دەگۆڕن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بە وتەی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ رەوشی مەرزی پەروێزخان ئاسایی بوەتەوە، پاش ئەوەی ماوەی نزیکەی ھەفتەیەک دەبو کە شۆفێرانی بارھەڵگرانی مەرزەکە مانیان گرتبو و رێگەی ھاتوچۆیان بەستبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان