ده‌نگ نێت
ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: مانگرتنى شۆفێرانى مه‌رزى په‌روێزخان كۆتایی پێهاتوه، شۆفێرێكیش ده‌ڵێت: به‌زۆر و هه‌ڕه‌شه كۆتایی به به‌شێك مانگرتنه‌كه هێنراوه و هیچ داواكاریه‌كیشمان به‌دیی نه‌هێنراوه.
ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌مڕۆ به‌یانى بڵاوكرده‌وه: مانگرتنى شۆفێرانى بارهه‌ڵگر له مه‌رزی په‌روێزخان كۆتایی پێهێنراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌وه بكات هیچ كام له داواكان جێبه‌جێ كراون یان نا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه شۆفێران ده‌ستیان به مانگرتن كرد و جوڵه و هاتوچۆی بازرگانیان وه‌ستاند.
لایخۆشیه‌وه شۆفێرێك كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، به رادیۆی ده‌نگى وت: هێزێكی ئه‌منی هێنراوه بۆ مه‌رزه‌كه و به فشار و هه‌ڕه‌شه به‌شێك له شۆفێران چونه‌ته ژێر باری داخوازیان و كۆتاییان به مانگرتنه‌كه هێناوه.
وتیشی: تائێستا هیچ كام له داواكارییه‌كانى شۆفێران جێبه‌جێ نه‌كراوه.
بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان له‌مباره‌یه‌وه، رادیۆی ده‌نگ په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی ئیداره‌ى گه‌رمیان و و به‌ڕێوبه‌ر و وته‌بێژی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
داواكارییه‌كانى شۆفێرانى بارهه‌ڵگرى مه‌رزی په‌روێزخان خۆی له نه‌هێشتن و هه‌ڵگرتنى ئه‌و باجه "زۆرانه" ده‌بینێته‌وه كه له‌سه‌ر بارى هاورده دانراوه، ئه‌و باجانه‌ش به‌ناوى جیاواز و له‌لایه‌ن كۆمپانیای جیاوازه‌وه ده‌سه‌نرێت. بۆ گه‌یاندنى ئه‌م داواكاریانه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئیداره‌ى گه‌رمیان و چه‌ندین لایه‌نى دیكه كۆبونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌ره‌نجامێكى ئه‌وتۆی هه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان