دەنگ نێت
لەسەر دۆسیەی سکاڵایەکی بەرپرسێکی حکومی، دادگای کەتنی کەلار فەرمانی راگرتنی 'توقیف' بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: بەیانی ئەمڕۆ دادوەری دادگای کەتنی کەلار، فەرمانی راگرتنی بۆ محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد، لە دۆسیەیەک دا کە تایبەتە بە سکاڵای سەرۆکی پێشوی شارەوانی باوەنور.
بەوتەی سەرچاوەکە، دۆسیەکە بەمادەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەلایەن ئەرسەلان ئەحمەد-ی سەرۆکی پێشوی شارەوانی باوەنور و سەرۆکی ئێستای شارەوانی رزگاری جوڵێنرابو، دۆسیەکەش لە دادگای لێکۆڵینەوەوە رۆشتوەتە دادگای کەتن بۆ ئەوەی بڕیاری 'حکم' تیا بدرێت.
لە بارەی ھۆکاری راگرتنەکەوە لە کاتێکدا دۆسیەکە لە دادگای لێکۆڵینەوە نەماوە و عادەتەن لەم قۆناغەدا راگرتنی تۆمەتبار کەم و سنوردارە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا پەیوەستە بە رێوشوێنی دادگا و ئامادەبون لەبەردەم دادوەر.
وتیشی: دادوەر تا ١٤ی مانگی داھاتو فەرمانی راگرتنی داوە.
ئەم دۆسیەیە کە محەمەد شێخ وەھاب-ی لەسەر دادگایی دەکرێت، ئەرسەلان ئەحمەد پێش نزیکەی ٢ ساڵ لە دژی جوڵاند بە تۆمەتی ناوزڕاندنی بەوەی ئەندام ئەنجومەنەکە وتویەتی بە نایاسایی زەوی شارەوانی باوەنوری داوە بە کەسانێک.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان