ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ پله‌دارێكى سه‌ربازیی ده‌ركرد له دۆسیه‌ى پسوڵه گومركییه ساخته‌كانى گه‌رمیان كه ساڵی رابردو ئاشكرا كرا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 15 كه‌س راگیرا بون، ئه‌و پله‌داره له دۆسیه‌كه ئیفراج كراوه و ئازادكراوه.
له مانگى 10ى ساڵی پار، دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى ده‌ركرد به‌تۆمه‌تى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرك و بردنى بار به‌و پسوڵانه، كه وه‌ك باس ده‌كرا گوژمه‌ى ئه‌و ساخته‌كارییانه نزیكه‌ى 4 ملیار دینار بوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌روى 15 كه‌س راگیران و به‌شى زۆریان دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كران.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه (حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان) پله‌دار له هێزه‌كانى دژه تیرۆر كه پێشتر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركرابو له دۆسیه‌كه ئیفراج كراوه و ئازادكراوه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى ئه‌و پله‌دار پێشتر په‌یوه‌ست بوه به داڵده‌دانى یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه له لایه‌ن دادگاوه داواكرابو له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان