ده‌نگ نێت
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى كاره‌با له گه‌رمیان ده‌كاته‌وه و به ده‌ستكه‌وتى حزبه‌كه‌ی ناوى ده‌بات، له‌كاتێكدا پرۆژه‌كه حكومییه و په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه نیه.
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانى، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى، له په‌ڕه‌ى خۆی له فه‌یسبوك، وێنه و هه‌واڵی كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كى كاره‌بای بۆ چه‌ند گوندێكى گه‌رمیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا پڕۆژه‌كه حكومییه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به حزبه‌وه نیه.
هاوكات هه‌ر له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌دا كه به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان و قایمقامی كفری و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى ئاوه‌سپی وه‌كو به‌رپرسانى حكومی تیایدا به‌شدار بون، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى وته‌ى پێشكه‌شكردوه و له وته‌كه‌دا پرۆژه‌كه‌ى وه‌كو ده‌ستكه‌وتى خۆیان ناساندوه و تویه‌تى: "له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گه‌یاندنى كاره‌با و خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ گونده‌كانى دیكه".
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى به‌شدارى له كردنه‌وه‌ى دا كردوه، بریتییه له گه‌یاندنى كاره‌باى نیشتمانى به سێ گوندی گه‌رمیان كه بریتین له: (سپی سه‌ر، بهكرهگهڕ و حه‌سه‌ن پرچن)، رۆژى 15ى ئه‌م مانگه حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى دیكه‌ى خزمه‌تگوزاریی به گوژمه‌ى 16 ملیار دینار له گه‌رمیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان