دەنگ نێت
حکومەتی ھەرێم رایگەیاند بە بڕی ١٦ ملیار دینار پارەی بۆ ژمارەیەک پرۆژە لە گەرمیان تەرخانکردوە، بەپێی زانیارییەکانی دەنگیش ھەندێک لەو پرۆژانە پێشتر پارەی بۆ تەرخانکراوە و تازە نین.
بەپێی ئەو خشتەیەی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە: بەشێک لەو پارانەی ١٦ ملیار دینارەکە بۆ پرۆژەی کارەبا و گەیاندنی کارەبایە بە چەند گوندێکی گەرمیان، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچونەکانی رادیۆی دەنگ، ھەندێک لەو پرۆژانە پێشتر چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارەیان بۆ تەرخانکراوە.
لەناو ئەو پرۆژانەی کە ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی پێداوە بەوەی لە ١٦ ملیارەکە پارەی بۆتەرخانکراوە، گەیاندنی کارەبایە بە ژمارەیەک گوند، لەوانە: قەبری مەلا، زەردی باشکی، بوەکە، ترشەکەی سەرو و خوارو، بەکرەکەر و دەنگەوەرە)، بەڵام بەگوێرەی نوسراوی وەزارەتی کارەبا لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ئەو پرۆژانە بڕیار لە جێبەجێکردنی دراوە وەکو پرۆژەی گوندی بەکرەکەڕ، ھەروەک پرۆژەی گوندی ترشەکە ھەر ئەمساڵ پارەی بۆ تەرخانکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان