دهنگ نێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ٩٥ وێستگەی دەنگدانی گشتی لە بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی بەدەست دەژمێرێتەوە.
بەپێی دواین تۆماری بڵاوکراوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری بەسەر ریزبەندی براوەکانی بازنەی پێنجی گەرمیاندا هاتوە.
لە بازنەی پێنجی سلێمانیدا ٥٢٠ وێستگە بۆ دەنگدانی گشتی دابین کرابون بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ٤٠ بنکەی کەلار و ٣٢ بنکەی دەربەندیخان و ٢٣ بنکەی بنکەی چەمچەماڵ، دەنگەکان جارێکی دیکە بە ئامادەبونی کەناڵەکانی راگەیاندن دە ژمێردرێنەوە کە دەکاتە ٩٥ وێستگەی بازنەی ٥ پارێزگای سلێمانی
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەنگ لە دواین تۆماری بڵێوکراوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا گۆڕانکاری بەسەر براوەکاندا نەهاتوە.
گۆڕانکاری لە ریزبەندی براوەکاندا هاتوە ئەویش بە سەرکەوتنی کاندیدی لیستی هاوپەیمانی( رزگار محهمهد) بۆ پلەی سێیەم لە جێگەی سروە محهمهد رەشید کە پلەی چوارەمی گرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان