دهنگ نێت
رێکخراوی ئینتەرنیوز دوابەدوای پێشکەشکردنی چەندین راهێنان دەربارەی سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ بەشێکی بەرچاو لە رۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، رێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەرهەم هێناوە. کە ئامانج لەو رێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ رۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن لە کەشێکی سەلامەت و دور لەچاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.
ھەمو ئامێرێکی زیرەک کە رۆژانە ئینتەرنت بەکاربھێنێت، روبەڕوی ھەڕەشەو مەترسی زۆر دەبێتەوە، بەو پێیەی ئینتەرنێت پڕە لە بەرنامەی مەترسیدار و بەردەوام ئەو بەرنامانە ھەڕەشە دروستدەکەن لەسەر بەکارھێنەران، بۆ ئەوەی بەردەوام کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان پارێزراو بن پێویستە کۆمەڵێک رێکار ھەن بەردەوام لەبەرچاو بگیرێن.
ئەم رێبەرە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
• بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایل
• لەناوبردنی بەرنامە مەترسیدارەکان
• چۆنییەتی دروستکردنی وشەی نهێنی (پاسوێرد)ی بەهێز
• چونەژورەوە بە دو هەنگاو
• گەڕانی شاراوە لەناو ئینتەرنێت
• پەیوەندی پارێزراو
• سڕینەوەی زانیاری بەشێوەی سەلامەت و یەکجارەکی
• بەکۆدکردنی زانیاری
• راوکردن (Phishing) و جۆرەکانى
لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت ئەم ڕێبەرە داونلۆد بکەی:
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان