ده‌نگ نێت
هێزێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازی به ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیه‌وه به‌ره‌و سنورى گه‌رمیان به‌ڕێكه‌وتون و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: بۆ جێگیركردنێتى له كێڵگه نه‌وتیه‌كان.
به‌وته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك، هێزێكى سه‌ربازیی كه ده‌وترێت سه‌ر به "دژه تیرۆر"ى یه‌كێتییه، له شاری سلێمانیه‌وه به‌ڕێكه‌وتوه بۆ گه‌رمیان، كه ژماره‌یه‌كى زۆر ئالیات و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵه، له نمونه‌ى هه‌مه‌ر و باجه‌ر.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، ده‌ویسترێت هێزه‌كه له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى سنورى گه‌رمیان جێگیر بكرێت و ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ش رون نییه.
ھاوکات سەرچاوەیەکی تر ھاتنەکەیانی گرێدایەوە بە بونی ھۆکاری ئەمنی.
ھاتنی ئەم ھێزەی یەکێتی بۆ گەرمیان، پاش سەردانی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی دێت بۆ سنورەکە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە بۆنەیەک، کە یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ شوێنێکی دەرەوەی سلێمانی پاش روداوەکانی ٨ی تەموز کە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆک و ئامۆزایەوە کەنارخرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان