دهنگ نێت
مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوی ئیسلامی له گهرمیان رێككهوتنیان كردوه بۆ ئهوهى لایهنگرانى ئهو حزبه دهنگ به كاندیدانى پارتێكى دیاریكراو بدهن، بهڵام ئاماده نین ئهو لایهنه ئاشكرا بكهن.
یەکگرتوی ئیسلامی لە گەرمیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەى عێراق هیچ کاندیدێکی نیە كه ئهو حزبه له ههڵبژادرنى پێشودا نزیكهى شهش ههزار دهنگى له سنورهكهدا هێناوه.
بورهان موزەفەر، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوی ئیسلامی بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەنگەکانمان لە سنوری گەرمیان لە ناوبچێت دەنگدەرانمان پابەند کردوە بەدەنگدان بە لایەنێک کە لەگەڵی رێکەوتوین بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان.
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکگرتو له گەرمیان ئامادە نەبو ناوی ئەو لایەنەی رێکكەوتنیان لە گەڵ ئەنجامداوە ئاشكرا بكات، بهڵام رەتیشی کردەوە کە لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان رێکەوتنیان ئەنجامدابێت، كه دهوترا هاوشێوهى كهركوك لێك تێگهیشتن له نێوان ئهو دو حزبه ههیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان