ده‌نگ نێت
نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سنورى گه‌رمیان بانگه‌شه بۆ لیستى هاوپه‌یمانى ناكه‌ن كه حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دروستیان كردوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
له‌گه‌رمیان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان چوار نوێنه‌رى هه‌یه له په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه هه‌ریه‌كه له شیرین ئه‌مین، رزگار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب و كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كه له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ته‌نها محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب به‌شدارى بانگه‌شه‌كانى هاوپه‌یمانى كردوه.
له‌باره‌ى به‌شدارینه‌كردنیان له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى كه‌ریم عه‌لى، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: كه ئه‌و به‌شدارى بانگه‌شه‌ى كردوه، به‌ڵام ته‌نها بانگه‌شه بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات.
هه‌روه‌ك رزگار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى گۆڕان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: خه‌ڵك ناڕازییه و هیچ شتێكى نوێیان پێ نیه بۆیه به‌شدارى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى نه‌كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان