ده‌نگ نێت
له مانگى رابردوه‌وه جوڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان به رێژه‌ى ٢٠٪ زیادى كردوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌كه.
له چه‌ند رۆژى پێشودا ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتی گومرگی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێم لەم مانگەدا گەیشتوەتە بەرزترین ئاست و داھاتی لەم مانگە زیادی کردوە.
عه‌لى تۆفیق، به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له ماوه‌ى پێشودا به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێكاره‌كان لای ئێمه توندوبون به‌تایبه‌ت باجى گومرگى له ده‌روازه‌كانى دیكه به‌و شێوه‌یه نه‌بو بۆیه به‌شێك له بازرگانه‌كان رویان له ده‌روازه‌كانى دیكه كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پاش هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا جوڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه‌كه زیادى كردوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى رێژه‌ى زیادكردنى جموجوڵ و داهاته‌وه به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان وتى: به ریَِژهى نزیكه‌ى ٢٠٪ زیادى كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان