دەنگ نێت
مانگانه له نێو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ژمارەیەکی كه‌م نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت بەراورد بە نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: كه‌مى كات و نه‌بونى ئامێرى پێویسته هۆکارن.
به‌پێى ئامارێك كه ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وته‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان له شارى كه‌لار كه ته‌نها 3 نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى هه‌ن، له ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردودا زیاتر له 400 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراوه، له كاتێكدا له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار له مانگى رابردو ته‌نها 280 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامدراوه.
حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بە رادیۆى ده‌نگی وت: "هۆكارى كه‌مى نه‌شته‌رگه‌رى له نێو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بۆ 2 خاڵ ده‌گه‌رێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه كه‌مى كاته كه له 8:30 خوله‌ك ده‌وام ده‌ست پێده‌كات بۆ 12ى نیوه‌رۆ، هۆكارى دوه‌میش نه‌بونى ئامێرى پێویسته بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له نێو نه‌خۆخشانه‌كه‌دا".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: داوامان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان كردوه بۆ دابینكردنى ئه‌و ئامێرانه بۆ نه‌خۆخشانه‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان