دەنگ نێت
پێنج مانگە پارەی هاندانی کارمەندانی تەندروستی دراوەتە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، بەڵام تا ئێستا دابەشنەکراوە و تەندروستی گەرمیان دەڵێت چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانین.
ماوەی پێنج مانگە بڕە پارەیەک لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بە تەندروستی گەرمیان دراوە، بەڵام تاکو ئێستا دیارنیە کەی ئەو پارەیە دابەشدەکرێت.
د.سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو بڕە پارەیەی بەدەستمان گەیشتوە پارەی هاندانە و کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی قەڵا ناگرێتەوە.
وتیشی: نزیکەی دو مانگە نوسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردوە و هیچ وەڵامێک نەدراوینەتەوە بۆ ئەوەی بۆ کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەرجبکرێ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان