دەنگ نێت
کۆمیتەی مامۆستایانی یەکێتی لە کەلار بانگەشەی هەڵبژاردن لە قوتابخانەکاندا دەکات و لە لیستێکدا زانیارییەکانی مامۆستایان کۆدەکاتەوە، لێپرسراوی کۆمیتەی مامۆستایانیش دەڵێت بانگەشەمان نەکردوە.
بەپێی وێنەی ئەو لیستەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە جگە لە ناوی سیانی و ژمارە مۆبایل کارتی دەنگدانی مامۆستاکە و ئەندامانی خێزانکەشیان تۆمار دەکرێت لەگەڵ ناوی قوتابخانەکانیان.
لەبەرامبەر ئەنجامدانی بانگەشە و وەرگرتنی زانیارییەکانی دەنگدەر عەدالەت لەتیف، لێپرسراوی کۆمیتەی مامۆستایانی یەکێتی لە کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەکەین کە چۆن فۆرم بە مامۆستایان پڕ کراوەتەوە.
وتیشی: بەهیج جۆرێک بانگەشەی هەڵبژاردنیان لە نێو قوتابخانەکان و بەڕێوبەرایەتیە حکومیەکانی سنورەکە نەکردوە.
لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەمە چەندەمین پێشێلکاری هەڵبژاردنە لە سنوری گەرمیان ئەنجامدەدرێت و تا ئێستاش کۆمسیۆن هیچ رێکارێکی لەو روەوە نەگرتوتەتە بەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان