دەنگ نێت
لە هێرشێکی چەکداریدا، لە رێگەی نێوان کفری- سەرقەڵا، دو کەس گیانیان لەدەستدا و دو کەسیش بریندار بون کەیەکێکیان ژنێکە.
ئەمشەو ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت ‘داعش’ بن، رۆیشتونەتە سەر جادەی سەرەکی کەلارـ کفری لە نزیک گوندی ساڵحیە، دو کەسیان بەناوەکانی (جێگر خەلیفە و یوسف ئیحسان) کوشتوە و هاوڵاتیەکیشیان بەناوی (ئیحسان قەساب) و ژنيکیشیان بریندار کردوە.
دوای روداوەکە هێزەکانی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکان بەرەو شوێنی روداوەکە جوڵەیان پێکراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی روداوەکە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان کە تائێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، چەکدارەکان لەسەر رێگاکە بازگەیان داناوە و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، ناوچەکەیان جێهێشتوە و هەڵاتون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان