دەنگ نێت
بەرپرسی بانگەشەی ھاوپەیمانی کوردستان لە گەرمیان، عیماد ئەحمەد دەگۆڕێت و شاڵاو عەسکەری لە جێگەکەی دادەنرێت.
بۆ ھەڵبژرادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێتی نیشتمانی کە ھاوپەیمانیی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دا بەستوە، لەھەر ناوچەیەک و سەرکردەیەکی دیارییکرد بۆ سەرپەرشتییکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن، لە گەرمیانیش عیماد ئەحمەد دیاریی کرا.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی نێو یەکێتی، لەئێستادا عیماد ئەحمەد لەو ئەرکە بەخشراوە و شاڵاو عەلی عەسکەریی لە جێگەکەی دانراوە و چەند رۆژێکیشە لە ناوچەکەدایە و سەرپەرشتی پرۆسەی بانگەشە دەکات.
بەوتەی ئەو سەرچاوانە، بەھۆکاری تەندروستی و نەخۆشی، عیماد ئەحمەد گۆڕاوە بە شاڵاو عەسکەریی.
ھاوپەیمانی کوردستان، لە سنوری بازنەی پێنج لە پارێزگای سلێمانی کە ئیدارەی گەرمیان و قەزاکانی چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەگرێتەوە، چوار کاندیدی ھەیە '٣ کاندیدی یەکێتی و ١ کاندیدی گۆڕان'.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان