ده‌نگ نێت
مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: كۆمیته‌ى زانكۆى یه‌كێتى له ناو زانکۆ‌دا داوایان لێده‌كه‌ن ناوى ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكه‌ن كه ده‌نگى پێده‌ده‌ن، بەرپرسی کۆمیتەی زانکۆش دەڵێت: بانگەشە لە کۆمیتەدا دەکەین.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، مامۆستا لەزانکۆی گەرمیان، لهپهرهى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى: کۆمیتەی زانکۆی یەکێتی دەچنە بەشەکان و بە ناوی راگرەکانەوە داوای ناو و ژمارە مۆبایلی مامۆستا و فەرمانبەران دەکەن و لەوەیش ناپەسەندتر، داوایان لێ دەکەن ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکەن کە دەنگی پێ دەدەن.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆى گه‌رمیان داواش ده‌كات "سەرۆکایەتیی زانکۆی گەرمیان و ئەنجوومەنی زانکۆ، بە سەرۆکی زانکۆ و تەواوی راگرەکانەوە، بەرپرسیارانە بێنە سەر خەت و ئەو پێشێلکارییە رابگرن".
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ركۆ ساڵح، به‌رپرسى كۆمیته‌ى زانكۆى یه‌كێتى نیشتمانی له كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: هه‌مو بانگهشهیهكمان له باره‌گاى خۆمان كردوه و تهئكیدیشمان كردوه‌ته‌وه كه له كاتى ده‌وامدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له دواى ده‌وامه‌وه ئاساییه به چ شێوازێك ده‌مانه‌وێت بانگه‌شه‌ى خۆمان ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان