
ده‌نگ نێت
مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر ناردنی هێزێکى ئه‌منی بۆ دەروازی پەروێزخان بەمەبەستی رێگری لە قاچاخچێتی و كارى نایاسایی لەو دەروازەیە، بەڵام بەرپرسانی دەروازەکە ئامادە نین لە بارەی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى له‌و روه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه یاخود نا، لێدوان بدەن.
بەبڕیارێکی قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێش مانگێک هێزێکى ئاسایشی سلێمانى رەوانەی دەروازەی نێودەڵەتی پەروێزخان کرا، ئه‌وكات رایانرا كه مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه، رێگری کردنە لە قاچاخچێتی و كارى نایاساییه لەو ده‌روازه‌یه.
دواى مانگێك له‌و هه‌نگاوه، به‌رپرسانى مه‌رزه‌كه ئاماده‌نین زانیاریی له‌باره‌ى ئه‌و بهرهوپێشهوهچونانه بخه‌نه‌ڕو كه ده‌شێت له مه‌رزه‌كه‌دا هاتبێته ئاراوه یان وه‌كخۆی مابێته‌وه.
له‌وباره‌وه رادیۆی ده‌نگ بەمەستی زانینی کاریگەری ئەو هێزە و هاتنه‌ئارای گۆڕانکاری و کەمبونەوەی ئاستی قاچاخچێتی لە دەروازەكه، په‌یوه‌ندی به وتەبێژی دەروازەى په‌روێزخان: 'عەباس ئیسماعیله‌وه كرد، له‌وباره‌وه وتى: ناتوانم لە سەر ئەو بابەتە هێچ ئامار و زانیاریەک بخه‌مه‌ڕو.
هاوكات به‌هه‌مانشێوه، عەلی تۆفیق، بەڕێوبەری ده‌روازەی پەروێزخانیش ئامادەنەبو له‌وباره‌وه لێدوان بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان