ده‌نگ نێت
ئه‌گه‌رچی واراگهیهنرا كه بۆئەمساڵ ده‌وامى کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان هەڵدهپهسێرێت، به‌ڵام بە وتەی سەرۆکی زانکۆی گه‌رمیان، رەزامەندی سەرەتاییان لە وەزیری تەندروستی هەرێم وەرگرتوە و كۆلێژه‌كه كراوه ده‌بێت.
لە ماوەی پێشودا گرفتی نەبونی ستافی پێویست و به‌تایبه‌تى نه‌بونى مامۆستای وانه‌بێژ گرفتى بۆ کۆلێژی پزیشکی زانكۆی گەرمیان دروستكرد و گه‌شته ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكه بڕیار بدات بۆ ساڵی نوێی خوێندن كۆلێژه‌كه هه‌ڵپه‌سێرێت و چی دیكه فێرخواز وه‌رنه‌گرێت.
بەڵام بەوتەی سه‌رۆكى زانكۆی گه‌رمیان، ئێستا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون له‌و باره‌یه‌وه هاتوه‌ته ئاراوه و كۆلێژه‌كه داناخرێت.
د. فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەسەر ئەو پرسە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان رەزامەندیی سەرەتاییمان وەرگرتوە به‌وه‌ى بتوانن هاوكارمان بن و ئەمساڵیش كۆلێژه‌كه به‌رده‌وام بێت و فێرخواز وه‌ربگرێت.
باسی لەوەشکرد: تەندروستی گەرمیان ھاوکاریان بوە و ھۆکار بوە بۆ ئەوەی کۆلێژەکە بەردەوام بێت و ھەڵنەپەسێرێت، ئەویش لە رێگەی دابینکردنی وانەبێژە.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ى وه‌رمانگرتوه، بڕیارە 6 پزیشکی پسپۆڕمان بۆ ئەو مەبەستە بۆدابین بکرێت، به‌وشێوه‌یه‌ش كۆلێژه‌كه داناخرێت.
كۆلێژی پزیشكیی گه‌رمیان، كێشه‌ى كه‌می ستافی وانه‌بێژی هه‌یه كه زۆرینه‌ى وانهبێژهكانى ئه‌و پزیشكه پسپۆڕانه‌ن كه پێشتر ته‌ندروستى گه‌رمیان داویه‌تى به‌و كۆلێژه و راژهكانى گواستونه‌ته‌وه سه‌ر خوێندنى باڵا، به‌و مه‌رجه‌ى به شێوه‌ى ته‌نسیب ده‌وام له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌یوت، زۆرینه‌ى ئه‌و پزیشكانه پابه‌ند نه‌بون به تهنسیبهكانیانهوه و ده‌وامیان له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان نه‌كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا له عیاده و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ده‌وامیان كردوه، هه‌ربۆیه ته‌ندروستى گه‌رمیانیش بڕیاری داب‌و چیتر پزیشك بۆ كۆلێژه‌كه نه‌نێرێت، ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی ئه‌وه‌ى كۆلێژه‌كه روبه‌ڕوى مه‌ترسی داخستن ببێته‌وه به‌هۆی نه‌بونى ستافی پێویسته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترس‌دا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان