دهنگ نێت
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێى خوێندن، گرفتی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکراوە، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی کەلاریش دەڵیت: کۆتا وادەی دەوامکردنی خۆمانمان راگەیاندوە.
تاکو ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، هیچ بڕیارێکی لەبارەی داواکاریەکانی مامۆستایانی وانەبێژەوە نەداوە کە پێشوتر ههیانبوه له دامهزراندنیان و زیادكردنى بهشه وانهكانیان.
لە ئێستاشدا بەوتەی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی کەلار، دوا وادهیان بۆ حكومهت دیاریی كردوه.
مهجید محهمهد، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی شار و شارۆچکەکان رێکەوتوین کە تاوهکو رێكهوتى 20ى ئهم مانگه دەچینەوە خوێندنگاکان، دوابەدوای ئەو وادەیە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین.
لهبارهى داواكارى دامهزراندنیشیانهوه، وتی: تاکو ئێستا هیچ بڕیارێک لە سەر داواکاریەکانمان نە دراوە کە بکرێین بە هەمیشەیی یاخود بەشێوەی گرێبەست دەست بە دەوامکردن بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان