دەنگ نێت
رێکخراوێک کە بەدواداچون بۆ دۆسیەی گیراوەکانی بادینان دەکات دەڵێت: شێروان شێروانی پێیراگەیاندون کە مانیان لە خواردن گرتوە.
رێکخراوی CPT لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: ئەمڕۆ شێروان شێروانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی CPTدا ئەنجامدا و گوتی بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە.
دەشڵێت: شێروان شێروانی داوا دەکات کە خەڵکی لەدەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە چالاکی بنوێنن.
بەوتەی رێکخراوەکە شێروان نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بوو کە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە.
ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە بە دەیان ھاوڵاتی لە سنوری پارێزگای دھۆک و دەڤەری بادینان لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون کە زۆرینەیان کەسانی چالاکوان و رۆژانەمەنوسی غەیرە پارتین، لەکاتێکدا دەسەڵاتداران تۆمەتباریان دەکەن بە تۆمەتی جۆراوجۆری وەکو تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و ھەوڵدان بۆ دروستکردنی گروپی چەکداریی، بەڵام خۆیان تۆمەتەکان رەد دەکەنەوە و بە سیاسیی دەزانن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترسدا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان