ده‌نگ نێت
ئه‌مڕۆ به‌رێوبه‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان رایگه‌یاند كه پشتگیریان بۆ كۆمپانیایه‌ك كردوه بۆ دروستكردنى پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبون بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كارى پڕۆژه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته دیاریكردنى زه‌وى بۆ كۆمپانیاكه.
ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: نوسراوى پشتگیریان بۆ كۆمپانیایه‌كى بوارى نیشته‌جێبون كردوه و له ریِگهى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانه‌وه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى مۆله‌تى پێبدرێت به دروستكردنى هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن.
له‌باره‌ى نرخ و كوالێتى پڕۆژه‌كه‌وه ده‌رون عومه‌ر، وتى: تا ئێستا له‌باره‌ى نرخه‌وه گفتوگۆمان نه‌كردوه، به‌ڵام ده‌بێت به نرخێك بێت كه خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت و خێزانه‌كانیان قیسته‌كانیان پێبدرێت.
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى مۆلهتهوه بۆ پڕۆژه‌كه هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ره‌تاى رێكاره‌كانى وه‌رگرتنى موڵه‌ت دایه و مۆڵه‌تى وه‌رنه‌گرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان