ده‌نگ نێت
له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردودا له سنورى گه‌رمیان ٤٣٠ حاڵه‌تى توندوتیژى خێزانى له سنورى گه‌رمیان تۆماركراوه و وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له گه‌رمیان ده‌ڵێت: یه‌كێك له هۆكاره‌كانى تێكچونى شیرازه‌ى خێزان له گه‌رمیان به‌كارهێنانى سۆشیال میدیایه به شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست.
ئه‌یوب حسێن، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان و خێزان له گه‌رمیان له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا رایگه‌یاند: "سوشیال میدیا و دۆخى ئابورى له هۆكاره‌كان بۆ تێكچونى شیرازه‌ى خێزان له گه‌رمیان، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ نه‌بێت ئه‌وه له ناوه‌رۆكه‌وه هۆكاره".
وتیشى: زۆربه‌ى ئه‌و پهڕاوانهى كه هاتوه‌ته لامان و لێكۆڵینه‌وه‌مان لێكردوه خراپ به‌كارهێنانى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كێكه له هۆكاره دیاره‌كانى بۆ زیاتر بونى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى.
لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی بە بەراورد بە ساڵی رابردو زیادیکردوە کە بەنزیکەی ٤٣٠ حاڵەت تۆمار کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان