دەنگ نێت
لە کەلار نەخۆشێک کاتی بەیانی داخل بە نەخۆشخانە دەکرێت بە برینداریی، بەڵام لە شەودا نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت، تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: سزای ٣ فەرمانبەرمان داوە لەسەر ئەو دۆسیەیە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، دوێنێ بەیانی نەخۆشێک کە بریندار بوە، داخل بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کراوە، نەخۆشەکە نەشتەرگەریی ویستوە، بەڵام بۆی نەکراوە و ھەتا گەیەنراوەتە درەنگانێکی شەو ئەوکات نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە.
لەسەر ئەم روداوە تەندروستی گەرمیان دەڵێت ٣ فەرمانبەری سزا داوە.
بەپێی راگەیەنراوی تەندروستی گەرمیان، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچون، دەرکەوتوە کەمتەرخەمی ھەبوە، بۆیە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان فەرمانی سزادانی بۆ ٣ فەرمانبەر دەرکردوە کە بەرپرسن لە کەمتەرخەمیەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان