ده‌نگ نێت
به پێی نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆبونه‌وه‌ى داهاتوى ئه‌نجومه‌نه‌كه دو پۆستى له سنورى گه‌رمیان ده‌گۆڕێت كه به‌رێوبه‌رى گشتى چاوێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى (شێخ ته‌ویل)ــه.
به پێى نوسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه: داوا له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كراوه له رۆژى سێ شه‌مه ئاماده‌بن له هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌خشینى (ژیلوان عادل) به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل له پۆسته‌كه‌ى و دانانى (دانا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل.
گۆڕانكارى دوه‌مى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پێی نوسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان كه بۆ جێگه‌ى ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى ئێستاى بهڕێوبهرایهتیهكه هه‌ریه‌كه له (ژیلوان عادل شكور، سیروان محه‌مه‌د، نه‌شاد عومه‌ر) كاندید كراون و به ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
هه‌فته‌ى پێش‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دو گۆڕانكارى دیكه‌ى له پۆسته‌كانى له گه‌رمیاندا كرد كه ئه‌وانیش پۆستى قائیمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سهرقهڵابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان