ده‌نگ نێت
كارمه‌ندێك ده‌ڵێت: به پاساوی ئه‌وه‌ى پێویستیان پێمه، فه‌رمانى گواستنه‌وه‌م له نشینگه‌ى گه‌رمیانه‌وه بۆ نشینگه‌ى په‌روێزخان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هۆكاره راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامى چاتێكى كوڕی به‌ڕێوبه‌رى نشینگه‌ى گه‌رمیانم داوه‌ته‌وه.
دڵشاد ئیبراهیم، به رادیۆی ده‌نگى راگه‌یاند: كارمه‌ند بوه له نشینگه‌ى گه‌رمیان و داواى گواستنه‌وه‌ى كردوه بۆ نشینگه‌ى په‌روێزخان، چونكه دانیشتوى خانه‌قین بوه و بۆی گران بوه رۆژانه بێته كه‌لار، به‌ڵام داواكه‌ى جێبه‌جێ نه‌كراوه هه‌تا به‌دیلی په‌یدا كردوه بۆ جێگه‌كه‌ى و پاش ده‌ستبه‌كاربونى به‌دیله‌كه‌ى، فه‌رمانى گواستنه‌وه‌ى بۆ نشینگه‌ى په‌روێزخان ده‌ركراوه.
رونیشیكرده‌وه: له سه‌روبه‌ندى گواستنه‌وه‌ى دا، له گروپ چاتی كارمه‌ندانى بهڕێوبهرایهتیهكهدا، باس له‌وه‌كراوه كه تیمێكى ته‌ندروستى بێت بۆ فه‌رمانگه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ بكات، به‌ڵام كوڕێكى به‌ڕێوبه‌رى نشینگه‌ى گه‌رمیان كه هه‌ر له‌وێ فه‌رمانبه‌ره، به تانه‌وه وتویهتى تهمهڵخانهیه، پاشان كه ئه‌و فه‌رمانى گواستنه‌وه‌ى ده‌رچوه، له گروپه‌كه‌دا نوسیویهتى: رزگارم بو له تهمهڵخانهكه، له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ قسه‌ى كوڕی به‌ڕێوبه‌ره‌كه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا كوڕى به‌ڕێوبه‌ره‌كه له گروپه‌كه‌دا سوكایه‌تى به خه‌ڵكى شاره‌كه‌ى "خانه‌قی" كردوه و جنێوی پێداون و سوکایەتی پێکردون 'کە لەلای رادیۆی دەنگ پارێزراون'.
دڵشاد ئیبراهیم، باس له‌وه‌ده‌كات دواتر وادیاره ئه‌و چاته گه‌یه‌نراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌ویش هه‌ستاوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاری گواستنهوهكهى و فه‌رمانى كردوه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نشینگه‌ى گه‌رمیان. پێیشیوایه كه ئه‌و كاره‌ى ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و قسه‌یه كردوه كه له چاتهكهدا كردویه‌تى.
وتیشی: پاساوى به‌ڕێوبه‌رى نشینگه‌ى گه‌رمیان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى گواستنهوهكهم، ئه‌وه‌یه كه پێویستی پێمه وه‌كو كارمه‌ندى ئایتی، له‌كاتێكدا 3 كارمه‌ندى تری ئایتی هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك دانه‌یان له‌به‌شى ئایتی دانراون و ئه‌وانى تر خراونه‌ته به‌شى تره‌وه، هه‌روه‌ك خۆیشم پسپۆڕیم ئایتی نیە و پێش ئه‌وه‌ى بگوازرێمه‌وه له به‌شى ئایتی نه‌مابوم و له به‌شى تر بوم.
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، سێ جار په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى نشینگه‌ى گه‌رمیان، عه‌مید: (سامی سه‌مین)ـه‌وه كرد، جارى یه‌كه‌م كوڕی به‌ڕێوبه‌ره‌كه وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى دایه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ى پێیڕاگه‌یه‌نرا كه ده‌ویسترێت قسه و لێدوانى باوكی وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه، به‌ڵام بۆ دو جارەکەی تریش وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان