ده‌نگ نێت
ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به كۆى ده‌نگ كاندیدانى پۆستى قائیمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى یه‌كلاكرده‌وه كه هه‌ردو كاندیده‌كه له پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن.
له كۆبونهوى ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه و له‌سه‌ر رێككه‌وتنى پێشوى یه‌كێتى نیشتیمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دراوه و په‌سه‌ند كراون.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سلێمان سه‌عید، بۆ قائیمقامى ده‌ربه‌ندیخان و ته‌ها ئیبراهیم قادر، بۆ به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا كاندیدكردبو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كاندیده‌كانى په‌سه‌ندكرد.
وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دو پۆسته له كاتێكدایه كه قائیمقامى پێشوى ده‌ربه‌ندیخان كه ناسح حه‌سه‌ن، بو له پشكى گۆران خانه‌نشین كرا‌و و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاش كه رامیار عه‌بدلره‌حمان كرایه جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان