دهنگ نێت
لە بارەی داواکردنی پشک لە سەرمایەداران یان بەرتیل ئەندامێكى ئەنجومەنی کارگێڕی ژوری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی كه نوێنەری گەرمیانه دەڵێت: گوناحە بڵێین ٩٩٪، بەڵکو ١٠٠٪ داوای پشک لە سەرمایەداران کراوە.
ئەحمەدی حاجی فاتم، ئەندامى ئەنجومەنی کارگێڕی ژوری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی له راپۆرتى یهكهى چاودێرى حكومهتى خۆجێى گهرمیاندا كه لهبارهى پیشهسازى له گهرمیان بڵاوكراوهتهوه باسى لهوه كردوه كه دەتەوێت پڕۆژەیەک دروست بکەیت دەبێت بەشێکی بدەیت بە ئۆرگانێکی حزبی یان بەرپرسێک ئەمە خەڵکی بێزارکردوە.
لە بارەی چۆنیەتی داواکردنی پشک بۆ حزب لە کاتێکدا مامەڵەکان دەچنە دەزگا حکومیەکان، نوێنەرەکەی ژوری بازرگانی وتی: هیچ کاتێک راستەوخۆ داوای پشک نەکراوە کەسیش نەهاتوە بەر دەرگای سەرمایەدار بگرێت ئەوە راست نیە بەو شێوەیە، بەڵکو ئەمە لە کاتێکدایە تۆ داوای زەویەک دەکەیت لە شوێنێکی زۆرباش نایدەن پێت ئەیدەن بە کەسێک کە ژێربەژێر رێکدەکەون بەشی ئەوەش دەدەن کە پردی پەیوەندیە لە نێوانیان.
دهشڵێت: خۆم تائێستا هیچ کەسێک داوای پشکی لێنەکردوم یان وتبێتی تۆ ئەو پڕۆژەیە ئەکەیت ئەبێت شتێک بدەی بەمن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەستایەکی میکانیک لە کەلار: خراپی کوالێتی بانزین مەترسی لەسەر گڕتێبەربونی ئۆتۆمبێلەکان هەیە
-
-
هەواڵیەكێتی جوتیاران: لە ٢ مانگدا قەرەبوی ئەو جوتیارانە دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان دەدرێتە فەرمانبەران
-
-
پرۆژەراهێنانێک لەبارەی چۆنییەتی چاودێرییکردنی حکومەت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تەنها بە کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوان کەمناکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان