
دهنگ نێت
شوێنی ناوچەی پیشەسازی کفری بە وتەی سەرۆکی شارەوانی قەزاکە هیچ کارگەیەکی بەرهەمهێنی پیشەسازی تێدا نیە و دهشڵێت داوای زەویمان کردوە بۆ كردنهوهى ناوچەی پێشەسازی نوێ.
له راپۆرتێكى یهكهى چاودێرى حكومهتى خۆجێی گهرمیاندا كه لهبارهى پیشهسازى له گهرمیان، بڵاوكراوهتهوه قادر فاتیح، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری دەڵێت: وەکو پێویست زەویمان نیە بۆ کارگە و پیشەسازی، ئەو ناوچەی پیشەسازیەی کە لە سنوری شارەوانی هەیە گونجاو نیە و زۆر خراپە و نزیك لە ناوچەی دانیشتوانە لە تەنیشت دادگای قەزاکە.
وتیشى: ئێستا داوای زەویمان کردوە بۆ گواستنەوەی ئەگەر ناوچەی پێشەسازی نوێ لە کفری بکەینەوە خەڵكێکی زۆر دەکەوێتە سەر کار.
به پێی راپۆرتهكهى یهكهى چاودێرى زەویە نوێکە دەکەوێتە پشتی ملەی ناساڵەح لەسەر رێگای کەلار کفری بە روبەری ٢٥٩ دۆنم.
شارەوانی کفری ئاماری فەرمی نیە سەربارەت بە کارگە و پیشەسازی، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت بەکردنەوەی ناوچەی پیشەسازی نوێ رێکخستنەوەیەک دەکەین بۆ ئەوە، ئێستا ئەوەی مۆڵەتی هەیە بۆی نوێ ناکەینەوە.
داواکاری بۆ کارگەی پیشەسازی لەم قەزایە زۆر کەمە بەشێوەیەک سەرۆکی شارەوانی کفری دەڵێت: لە ئێستادا دەتوانین بڵێین ئەم شارە خاڵیە لە کارگە، بەڵام داواکاری هەیە بۆ کارگە نمونەی ئەوەی هێانەیەوە کە مانگی رابردو داوای شوێن کراوە بۆ کارگەیەکی ئاڵف یان هەندێکجار داوای شوێن بۆ کارگەی غاز کراوە.
لە وەڵامی ئەوەشدا ئاخۆ شارەوانی بۆچی دەستەوەستانە لە پێدانی زەوەی بۆ کارگە؟ قادر فاتیح، وتی: یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانی ئێمە لەم قەزایە نەبونی ماستەرپلانە، کە ئەمەش وای کردوە پێشچاومان رون نەبێت بۆ دیاریکردنی زەویەکان، تاوەکو ئێستا چەندین نوسراومان کردوە بۆ تەواوکردنی، بەڵام هەر بە نیوەوناچڵی ماوەتەوە.
یهكهى چاودێریی حكومهتى خۆجێی گهرمیان، یهكهیهكى بهدواداچون و لێكۆڵینهوه و چاودێریی رۆژنامهوانى سهر به رادیۆی دهنگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئهمریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و بهدواداچون لهبارهى بابهت یان پرسێكى پهیوهندیدار به حكومهتى خۆجێی گهرمیان بڵاودهكاتهوه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئهو بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان