دەنگ نێت- مەریەم خالد
بڕیاره له (1/9) دهوامی زانكۆ و پهیمانگاكان دهستپێبكاتهوه، سهرۆكی زانكۆی گهرمیانیش پێشبینی دەکات خوێندن بهشێوهی ئاوێته بهردهوام بێت.
د. فەرھاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیاره لهچهند رۆژی داهاتودا، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، كۆبوونهوهی تایبهتی خۆی بكات سهبارهت به دهستپێكردنهوهی خوێندنی ئهمساڵ.
جەختیشیکردەوە: تا ئێستا هیچ بڕیارێك نهدراوه لەبارەی چۆنیەتی دەوامی ئەمساڵ، بهڵام ئەگهر دۆخهكه هاوشێوهی ساڵی رابردو بێت، خوێندنیش ھەر وەک ساڵی پێشو دەبێت.
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، لە زانکۆکاندا کار بە سیستەمی ئاوێتە کرا کە وانەکان بەشێکی بە ئۆنلاین و بەشێکی تری لە ھۆڵەکانی خوێندن بەڕێوەچون.
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد: "لە زانكۆی گهرمیان له چاو زانكۆكانی تر زۆرترین وانه لهناو ھۆڵەکان خوێندراوه"، پێیشیوایە خوێندن لەناو ھۆڵەکان گونجاوترە.
لەبارەی ئەوەی مامۆستایان ناچار بکرێن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین وەکو مەرجی خوێندنی ناو ھۆڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ھێمای بەوەکرد: تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكی ئیجباری نهدراوە بۆ کوتانی مامۆستایان، بەڵکو بەشێکیان خۆیان ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان