دەنگ نێت
دو پارلەمانتاری عێراق دەڵێن: دۆسیەی بەردانی ١٠ باری قاچاخ لە کفری دەدەنە دەستەی نەزاھە، جێگری سەرۆکی حکومەت (قوباد تاڵەبانی)یش بە بەردانی ئەو بارانە تۆمەتبار دەکەن.
رۆژی یەکی ئەم مانگە، پۆلیسی کفری، دەستبەسەراگرتنی ١٢ بارھەڵگری راگەیاند کە باری جگەرە و دەرمانی پزیشکییان بارکردوە و ھیچ مۆڵەت و سەرەتایەکی یاساییان نەبوە، پاش کەمتر لە ھەفتەیەک، ١٠ لەو بارانە بەردران، بەبێ ئەوەی رونکردنەوە بدرێت لەبارەی چۆنیەتی و ھۆکاری بەردانیان.
لایخۆشیانەوە ھەردو پارلەمانتاری کوردی پارلەمانی عێراق: غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێن: بە هەموو پێوەرێک بارەکان قاچاغ بوون، بەڵام لەبری دەستگیرکردنی ئەو بازرگان و قاچاغچیانەی لە پشت ئەم بارانەوە بوون، بەپێی بەدواداچونەکانمان بە دەستوەردانی نایاسایی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، کار ئاسانی بۆ شاحینەکان کراوە و ئازادکراون و بەرەو بەغداد رۆشتون، لە کاتێکدا دەبوو راپێچی دادگا و لێکۆڵینەوە بکرێت.
ئەو دو پارلەمانتارە دەشڵێن: "هیچ بەرپرسێکی حکومی لە سنوری سلێمانی و گەرمیان جگەلە قوباد تاڵەبانی دەسەڵاتی فەرمانکرنی نییە بەسەر هێزە ئەنییەکان بۆ رێگەدان بە هاتن ناوەوە و پاشان دەرباز بوونی هیچ بارێکی نایاسایی".
باس لەوەش دەکەن کە بە فەرمی نوسراویان بۆ دەستەی نەزاھەی عێراقی کردوە لەبارەی ئەو دۆسیەیە، ھەڕەشە لە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمیش دەکەن کە لەو دۆسیەدا "بێ سزا دەرناچێت".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان