
دەنگ نێت
پلەدارێک لە کەلار ئامادە نابێت پەردەی رەشی ئۆتۆمبیلەکەی لێ بکاتەوە و دەڵێت: قسەکانی قوباد تاڵەبانی قورئان نین ھەتا لێی لا نەدرێت.
شایەتحاڵێک بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمشەو (شەوی شەمە) لە کەلار مەفرەزە ئەمنیەکان لە بەردەم بنکەی ھاتوچۆی ناوشار رێگری لە ئۆتۆمبیلی ئەفسەرێک دەکەن کە جامی ئۆتۆمبیلەکەی پەردەی رەشی بۆ داناوە، پاش ئەوەی پەردەیەکیان لەلایەن ئەندامێکی مەفرەزەکەوە لادەبرێت، ئەفسەرەکە رێگری دەکات لەوەی پەردەکانی تر لێبکرێنەوە.
وتیشی: کاتێک پێی وتراوە ئەمە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتە، وتویەتی: خۆ قسەی قوباد تاڵەبانی قورئان نیە.
شایەتحاڵەکە کە ناوی لای رادیۆی دەنگ پارێزراوە، رونیکردەوە: ئەفسەرەکە تەلەفۆنی بۆ ٢ بەرپرسی پۆلیسی گەرمیان و ھاتوچۆی گەرمیان کردوە، ئەوانیش فەرمانیان بە مەفرەزەکە کردوە رێگە بە ئەفسەرەکە بدەن بچێت و پەردەکانی لێنەکەنەوە.
وتیشی: ئەفسەرەکە لەپێش چاوی ئەندامانی مەفرەزەکە و ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتیش ئەو پەردەیەیشی کە لێی کراوەتەوە لەسەر شۆستەکە ھەڵگرتوە و دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-