دەنگ نێت
پارلەمانتارێک رایدەگەیەنێت ١٠ لەو ١٢ بارەی کە ھەفتەی پێشو لە کفری بە ھۆی نایاسایی بونیان دەستیان بەسەردا گیرا، بەردراون.
دابان محەمەد، ئەندامی پارلەمانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو بارانە کە ١٠ باری جگەرە و ٢ باری دەرمانی پزیشکی بون و ھەفتەی پێشو لە بازگەیەکی کفری دەستیان بەسەردا گیرا، ١٠ دانەیان کە بارە جگەرەکانن بەردراون.
وتیشی: ئەوەی ماوەتەوە لە حجز دا، ٢ باری دەرمانە.
بەڕێوبەری پۆلیسی کفری، رۆژی یەکی ئەم مانگە دەستبەسەراگرتنی ١٢ باری جگەرە و دەرمانی لە بازگەی نەوجول/ چوار ریانی قادرکەرەم راگەیاند کە وەکخۆی وتی ١١ باریان جگەرە و بارێکیان دەرمانی پزیشکی بوە و لە سلێمانیەوە بەرەو ناوەڕاستی عێراق رۆشتون و ھیچ مۆڵەت و بەڵگەنامەیەکی فەرمییان نەبوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان لەسەر ئەم ھەواڵە، پەیوەندی بە بەڕێوبەری پۆلیسی کفرییەوە کرد، بەڵام رایگەیاند کە پێی وتراوە لێدوان نەدات و وتەبێژی پۆلیس قسە دەکات، ھاوکات دوجاریش پەیوەندیمان بە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
دابان محەمەد، لەبارەی بەردانی ئەو بارانەوە کە پێشتر پۆلیس خۆی رایگەیاندبو کە نایاسایی و بێ مۆڵەت و پەڕاوی فەرمین، باسی لەوەشکرد بەدواداچون دەکەن لەوەی کە تاچەند ئاسانکاریان بۆ کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترسدا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان