دهنگ نێت
بەهۆی گرانی کرێی دوکانیەکانیان 120 دوکانداری بازاڕی هاوچەرخی کەلار دوکانەکانیان داخستوە و باس بەڕێوبەڕی ئیدارەی بازاڕەکەش دەڵێت کرێکانیان کەم ناکەینەوە.
بەهۆی گرانی کرێی دوکانەکانیان 120 دوکان لە بازاڕی هاوچەرخی شارى کەلار دوکانەکانیان داخستوە و داوا دەکەن نرخی کرێکانیان بۆ کەم بکرێتەوە کە لە 250 دۆلارەوە دهست پێدەکات یٔەمەش بەوتەی چۆمان محمد.
چۆمان، به رادیۆی دەنگى وت: لە کاتژمێر 4 دوکانەکانیان داخستوە پێشوتریش داوایان کردوە لە بەڕێوبەری ئیدارەی بازاڕی هاوچهرخ نرخەکانیان بۆ کەمبکاتەوە، بەڵام رەتی کردۆتەوە.
حسێن مهحمود، بەڕێوبەری ئیدارەی بازاڕی هاوچەرخی شاری کەلار به رادیۆی دەنگی وت: داخستنی دوکانەکانیان بێسودە و خۆیان دایانخستوە.
وتیشی: نرخی کرێکان کەمە و بەهیچ جۆرێک نرخەکانیان بۆ کەم ناکرێتەوە و یٔەوانەشی ناڕازین ئەو کەسانەن کە زیاتر لەیەک دوکانیان هەیە بۆیە پێیان وایە کرێکەیان زۆرە، چونکە نرخی دۆلار کاریگەری ههبوە ئێمەش ناتوانین ئەو نرخە بگۆڕین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان