ده‌نگ نێت
له مه‌رزی په‌روێزخان ٦ ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر كه گومركی كه‌میان لێوه‌رگیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌رزی په‌روێزخان به رادیۆی ده‌نگى وت: دوێنێ له مه‌رزه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى به‌دواداچونى سه‌ر به وه‌زاره‌تى داراییه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر ٦ باردا گیراون كه شیره‌مه‌نییان گواستوه‌ته‌وه.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌م بارانه فێڵیان تێدا كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له دیوی پێشه‌وه‌ى بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ئه‌و بابه‌تانه دانراون كه گومركیان كه‌مه و له‌دیوی پشته‌وه‌یشی دا ئه‌و به‌رهه‌مانه بون كه گومركیان زۆرتره، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى وا ده‌ربخه‌ن كه هه‌مو باره‌كه له‌و جۆره‌یه كه گومركهكهى كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى به‌گشتى گومركی كه‌متر بدات.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌م حاڵه‌تانه رۆژانه روده‌دات، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه پێكهاته‌ى مه‌رزه‌كه كه‌موكورتیی زۆره، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه پرۆسه‌ى پشكنین نه‌توانرێت به وردیهكى ته‌واوه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
حسێن ئه‌حمه‌د، وتیشی: به‌هۆی نه‌بونى گۆڕه‌پانى گونجاو و ساردكه‌ره‌وه ناتوانرێت ئه‌و بارانه‌ى كه ده‌هێنرێن دابگیرێن و پشكنینیان بۆ بكرێت به وردی، ئه‌مه‌ش واده‌كات حاڵه‌تى له‌مشێوه‌یه رو بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان